پەیامی کورد ... پایسکلی Mando Footloose لە جیاتی زنجیر لە کارەبا بۆ گواستنەوەی هێز کەڵک وەردەگرێت
لەم شێوەیەدا ووزە دەکەوێتە سەر پێداڵەکان لە جیاتی گواستنەوەی بە شێوەی مێکانیکی ، بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەوشگەلی ئێلتکتریکی بۆ چەرخی دواوەوەی دەگات . لێرەوە پێداڵ ژەنەڕاتۆرێکی ئێلێکتریکی چالاک دەکات و دواتر ئەو هێزە کە بەدی دێت دەبێتە هۆی سووڕانی چەرخ دواوە .
ژەنەڕاتۆرێک کە لەم پایسکلە کەڵکی لێ وەردەگیرێت دەتوانێ شێوەی چالاکی خۆی بگۆڕێت تاکوو پایسکل سواری بە شێوەیەکی باشتر و بە تێچوویەکی سەقامگیرتر پێدان لێبدات . سەرەڕای ئەمە سرووشتییە کە لەم شێوەیەدا چێتر کێشەی کەوتنی زنجیر یا خود گیرکردنی جل و بەرگ لە زنجیرەکەدا بوونی نابێت .
ئەم شێوەیە هەروەها ئیزن دەدات تاکوو ووزەی پاشەکەوت لە سەرەوژوورییەکان لە پاترییەک یا خود مەخزەنێکی گەورەدا پاشەکەوت ببێت . هەروەها نەبوونی زنجیر دەتوانێ دەستی دیزاینەرانی پایسکلەکان بە کراوەیی بهێڵێت تاکوو داهێنانی زیاتر بۆ بەدیهێنانی شێوەیەکی نوێ لەم بەرهەمانەدا هەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە