دەمیرتاش: ئەردۆغان و باخچەلی بەشەڕ دێن

دەمیرتاش: ئەردۆغان و باخچەلی بەشەڕ دێن

سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار لە دیمانەیەکی تلەفزیۆنیدا لەگەل ئارت تیڤی وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.

 

هەندێک لە چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

ئایا دەتوانیت باسی ئەو بەڵینەی ئاکەپە بکەیت بۆ هەڵبژاردن کە دەلێت "پەرلەمانێكی بەهێز، حکومەتێکی بەهێز، تورکیایەکی بەهێز"؟

ئاکەپە تاکە ئامانجێکی هەیە ئەویش "سەرکردەیەکی بەهێز و تاکەکەسی". هەرچییەک بلێن ناتوانن ئەم ڕاستییە بشارنەوە. ئاکەپە داوا لە دەنگدەران دەکات دەنگ بدەن بە رژێمێکی دیکتاتۆری. بەڵام دەیانەوێت ئەم کارەکاین پەردەپۆش بکەن. ئێستا هیچ کەسێک نەماوە کە نییەتی دروستی ئەمان نەزانێت.

 

دەوڵەت باخچەلی لەسەر لێبوردنی گشتی پێداگری دەکات. ئایا چۆن ئەنجامێکی دەبیت ئەم پێداگرییە؟

خوا لە باخچەلی خۆشبێت. چونکە زۆر گوناحی ئەنجامداوە. لە ئێستادا هەزاران کەس هەیە کە مافیان پێشێل کراوە و زیندانی کران و داوای گەڕانەوەی مافیان دەکەن. بەدڵنییاوە ئەوە بەشێوەیەکی یاسایی دەبێت یاخود بە لێبوردنی گشتی دەبێت، پێویستە قسەی لەسەر بکرێت. بەڵام ئەم بابەتە پێوسیتی بە هەندێک دەستکاری کردن هەیە. بەڵام ئەوەش پارتێکی وەک مەهەپە کە خۆشەویستی مافیایە ناتوانێت ئەو کارە بکات.

 

ئایا دەوڵەت باخچەلی لە ئیستادا چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر دەسەڵاتی ئەم وڵاتە؟

بەو شێوە کاریگەر نییە کە باس دەکرێت. ئەردۆغان هەتا کاتی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە مەهەپە هەیە لەبەر ئەوەیە دڵی ڕادەگرێت. لە ماوەیەکی نزیکدا کاتێک شەرێ نێوان ئەردۆغان و باخچەلی دەبینن، ئەوکاتە دەزانن مەبەستم چییە.

 

داوای والییەکان بۆ گواستنەوەی سندقی 19 شار سەرەڕای ناڕەزایەتی هەدەپە بەڵام قبوڵکرا.

ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە ڕێژەی دەنگدەرانی هەدەپە کەم بکرێتەوە. لەبەر ئەوەی بڕیارەکانی کۆمسیۆنیش بەجێگیرییە، ناتوانین ناڕەزای دەرببڕین. لەم حاڵەتەدا دەبیت هەموو ڕێکارەکان بگیردێتە بەر و هاوڵاتیان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. چونکە تەنانەت دەنگێکیش زۆر گرنگە.

 

پێشتریش کاتێک پەرلەمانتارەکان و سەرۆک شارەوانییەکان دەستگیر کران، گواسترانەوە بۆ شارەکانی دیکە. ئێوە لە ئیستادا لە ئێدیرنەن. ئایا هاوسەرەکەشتان بیری لەوە کردەوە بگوازیتەوە بۆ ئێرە؟ منداڵەکاننتان چۆن لەم بابەتە دەروانن؟

هاوسەرەکەم هیج بیری لەوە نەکردەوە بگوازیتەوە بۆ ئێرە. بەڵام بەو شێوەیەی باس دەکرێت ئێدیرنە شارێکی خراپ نییە بۆ ژیان. شاریکی ئارام و دڵ گەورەیە. هەرچەندە ڕیگاری دیاربەکر بۆ ئێدیرنە سەختە، بەڵام منداڵەکانم مانگی جارێک لەپیناو کاتژمێرێک چاوپێکەوتن ئەو ڕێگایە دەبڕن. ئەوەی کە زۆر پێی ناڕەحەتم ئەم زەحمەتەیە ئەو منداڵانەم تووشی دەبن.

 

کاتێک ئازاد بوون بانگەشەی هەڵبژاردنتان بەڕێوە برد، و ئێستاش کە زیدانی کراون بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕیوە دەبەن. ئایا جیاوازی ئەم دوو ئەزمونەت چییە؟

لە ڕاستیدا من لێرە ناتوانم بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕیوە بەرم. بەهۆی بڕیارێکی سیاسی و نایاساییەوە من لێرەم. کاتێکیش لە دەرەوە بووم نەمدەتوانی بەشێوەیەکی یەکسان و ئازادانە بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام بدەم. لێرە بە شێوەیەک کە ئابڵوقە دراوم ناتوانم بانگەشە بکەم. من تەنها بە هەندێک ورەی کەم دەتوانم هاوکاری کارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەم. لە ئێستادا ئەم بانگەشەی هەڵبژاردن لە میژووی ئاکەپەدا وەک شتێکی عەیبە دەمێنێتەوە.

 

دەسەڵاتدار کاتێک باسی ئابووری دەکات، ‘دەستی دەرەکی’ بە تۆمەتبار نیشان دەدەن. ئایا کۆێ ئابووری تورکیا بەڕێوە دەبات؟

بەدڵنیاییەوە ناو ئاکەپە دەستەکان دەیبەن بەڕێوە. پێشاندانی دەستی دەرەکی بۆ ئابووری نەسەلماندنی، وەڵامدانەوەیکی بێ بنەمایە. تاکە هۆکاری کێشەی ئابووری ئاکەپەیە. دەنگدەرانی ئاکەپەش هەست بەوە دەکەن.

 

میدیا هیچ باسی هەدەپە ناکات. ئێوەش ناتوانن بچنە سەر شەقام. ئایا هەدەپە کیشەی بەربەستی یاسایی دەبێت؟

کێشەی میدیا لە تورکیا شتێکی تازە نییە. ئەگەر واز لە میدیای ئازاد و دیموکرات بهێنین، بەگشتی مێژووی میدیای تورکی بە باشی باس ناکرێت. هەموو کاتێک لایەنگری دەوڵەت و دەسەڵات و هێز بووە، پشتگیری لە زاڵم کردووە. سەرۆکی میدیاکان لەگەڵ دەسەڵاتدا دەستیان تێکەڵ کردووە و بارودخۆی میدیایان بەم ڕۆژە گەیاندووە.

ئێمە لە بارودۆخێکی لەم شێوەیەدا بە هاوکاری خەلکی و ئافرەتان و خۆبەخشان و کەسانی فیداکار بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕیوە دەبەین.

هەدەپە بە دڵنیاییەوە بەربەستی یاسایی تێدەپەڕینێت. چونکە هێزی ئەم خەڵکە نایەڵیت هەدەپە لەژێر بەربەستدا بمێنیتەوە.

 

ئەگەر ئەمڕۆ ئازاد بکرێن، ئامادەن لەگەڵ ئەو کەناڵانە چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن کە ئیستا هیچ هەواڵێکی ئێوە بڵاو ناکەنەوە؟

بۆ گەیاندنی دەنگم، هەموو هێزی خۆم بەکار دەهێنم. گرنگ ئەوەیە دەنگمان بە خەڵکی بگەیەنین.

 

ئایا چانسی ئەوەتان هەیە گوێ لە موزیک بگرن؟

دەتوانین گوێبیستی هەندێک لە موزیکەکان ببین لە تیڤی. هەندیک جاریش خۆمان ساز لێدەدەین و گۆرانی دەڵێین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە