لە كاتی سوێندخواردنی وەك وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ جارێكی دیكە پێداگری كردەوە لەپێوسیتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ھەڵسوكەوتە تیكدەرانەكانی ئێران لە ناوچەكەدا.
ھەر لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپیش بەشێك لە وتارەكەی پەیوەست كرد بە پرسی ئێران و ڕایگەیاند كە بە ھەموو توانایەكەوە ڕووبەڕووی ھەڵسوكەوتە تێكدەرانەكانی ئێران دەبنەوە و پەیوست بە رێككەوتنی ئەتۆمیش بریار دەدەن.
تا كەمتر لە دوو ھەفتەی دیكە چارەنووسی ڕێككەوتنی ئەتۆمی كە خاڵی ناكۆكی نێوان ئەمریكا و ئێران و هەروەها یەكیتی ئەوروپایە یەكلایی دەبێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە