پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دەداتە عێراق
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت لە سەرجەم شوێن و وڵاتەکانی هەسارەکەماندا ئاو نهێنی ژیانە، ئاماژە بەوەدەکات ڕاستییەکی تاڵ ئەوەیە کەمبوونی ئاو نەک هەر هەڕەشەیە، بەڵکوو زۆر مەترسییە، کاریگەری شاراوەی لەسەر هەژاری و ئاوارەیی هەیە.
لەمبارەیەوە جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاوەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "لە سەرجەم شوێن و وڵاتەکانی هەسارەکەماندا ئاو نهێنی ژیانە، لە عێراقیش بەکارهێنان و ئیدارەدانی سەرچاوە ئاوییەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک گرنگیی تایبەتی هەیە، لە مانگی ڕابردوودا سەردانی زۆنگاوەکانی باشووری وڵاتمان کرد بینیمان ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی زۆر سەخت بوونەتەوە".
ناوبراو وتویەتیشی: "کەمی باران بارین و کەمی ئاو و بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێ کاریگەریان کردووەتە سەر وڵات جگە لە گۆڕانکاری کەشوهەوا، کەمبوونەوەی چالاکانەی ئاو لە وڵاتانی دراوسێوە مەترسییەکی جددی دیکە دروست دەکات".
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هۆشداریدا و ڕایگەیاند: "ڕاستییەکی تاڵ ئەوەیە کەمبوونی ئاو نەک هەر هەڕەشەیە، بەڵکوو زۆر مەترسییە، کاریگەری شاراوەی لەسەر هەژاری و ئاوارەیی و ململانێ، هەروەها کاریگەریی جددی هەیە لەسەر سەقامگیری و خۆشگوزەرانی درێژخایەنی عێراق".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە