پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان :
بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداریکردنی لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە، ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی سیاسی گرینگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم ، لە گەڵ هەموو لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکوومەت، بۆ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بتوانێت بە شێوەیەکی باشتر هوشیاوتر کارنامە چاکسازییەکەی جێبەجێ بکات و خزمەتێکی شایستەتری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
هەر شاد و سەرکەوتووبن .
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
25 ی تەمموزی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە