پەیامی کورد … بوش: ناتۆ بەكشانەوەی خەڵكی ئەفغانستانی بۆ تاڵیبان جێهێشت تا بیانكوژێت
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ڕایدەگەیەنێت، كشانه‌وه‌ی ناتۆ له ئه‌فغانستان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو خه‌ڵكی ئه‌فغانیستانیان جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بیانكوژن.
جۆرجبوش رایگه‌یاندووە، كشانه‌وه‌ی ناتۆ له ئه‌فغانستان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو هه‌ڵه‌كه‌ش له‌وه‌دایه، كچ و ژنانی ئه‌فغانی، دووچاری ئازار و نه‌هامه‌تی ده‌بنه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئه‌وان لە لایەن چه‌كدارانی تاڵیبان دەکوژرێن، ئه‌وه‌ش دڵم ئازار ده‌دات.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، لە ڕێككەوتێنكی نێوان تاڵیبان و ئەمریكا لەبەرامبەر هێرشنەكردنە سەر ئەمریكا لەلایەن تاڵیبانەوە ئەمەریکا سوپاکەی کشاندەوە، دواتریش ناتۆ لە ئەفغانستان کشانەوە، بۆیە زۆربەی شار‌و شارۆچکەکانی ئەفغانستان، لە لایەن چەکدارانی تاڵیبان کۆنتڕۆڵکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە