پەیامی کورد … چەند موشەکێک ئاڕاستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران
لە سنورى پردێی کەرکوک ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەى سەنگەرەکانى پێشمەرگە کران.
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "هەشت موشەکی کاتیۆشا لە نزیك میحوەری پێنجی کەرکوک لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک کەوتنە خوارەوە.
دژە تیرۆری کوردستان باسی لەوەشکردووە، "موشەکەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە."
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوى رابردوو لە گوندى کوچەکى سنورى پارێزگاى کەرکوک بە چەکى قەناس هێرشکرایەسەر سەنگەرێکى پێشمەرگە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک برینداربوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە