پەیامی کورد ... کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک تا دێت چڕتر دەبێت
ئەندامێکی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک ڕایگەیاند ، دۆخی کەرکووک زۆر خراپە و ھەموو لایەک، بەتایبەت حکوومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان ھەستیان بەو مەترسییە کردووە کە دۆخی ئەمنی ناوچەکە خراپە، بۆیە کۆبوونەوەکان چڕ کراونەتەوە بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتن و ھەوڵیش دەدرێت پێش ھەڵبژاردن دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە.
شاخەوان عەبدۆلڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، ڕایگەیاند : "دانووستانەکانی ئێمە لەگەڵ بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک بەردەوامە و بەردەوام کۆبوونەوە دەکەین و ھەنگاوی باشیشمان بڕیوە و ھەوڵ دەدەین پێش ئەوەی ھەڵبژاردن بکرێت، دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە."
شاخەوان عەبدۆلڵا ووتیشی: "بەھۆی خراپیی دۆخی ئەو ناوچانە، کۆبوونەوەکان چڕ کراونەتەوە و لەلای حکوومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکانیش باسی خراپیی دۆخی کەرکووک ھەیە، بۆیە ھەمووان ھەستیان پێ کردووە، چوونکە مەترسی و جمووجۆڵی داعش زۆر زیادی کردووە لە سنووری کەرکووک، ھەر بۆیە کۆبوونەوەکان چڕ کراونەتەوە و بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە ڕێککەوتن و تا کاتی ھەڵبژاردنەکان دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە