پەیامی کورد... حەلبوسی بانگهێشتی ئێران دەکرێت
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی، محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێران "پەرلەمان" سەردانی تاران دەکات".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارە حەلبووسی لەو سەردانەیدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و محەممەد باقر قالیباف و بەرپرسانی دیکە، کۆ ببێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە