ئێران پێداچوونەوە بۆ ئەگەری بیۆلۆژیک بوونی کۆرۆنا دەکات

ئێران پێداچوونەوە بۆ ئەگەری بیۆلۆژیک بوونی کۆرۆنا دەکات

پەیامی کورد     ...    ئێران پێداچوونەوە بۆ ئەگەری بیۆلۆژیک بوونی کۆرۆنا دەکات .

بەرپرسی ئیدارەی تەندرووستی هێزەکانی چەکداری ئێران ، بابەتی بیۆلۆژیک بوونی ڤیرووسی کۆرۆنا لە دەستی پێداچوونەوەیە بەڵام پشتڕاستکردنەوەی ئەمە لە بواری زانستییەوە کارێکی ئاسان نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەردار حەسەن عێراقیزادە ، بەرپرسی ئیدارەی تەندرووستی و دەرمانی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەربارەی بابەتی بیۆلۆژیک بوونی ڤیرووسی کۆرۆنا ووتی : ئەم بابەتە جێگای گومانە نە ئەوەی کە بە شێوەی دیرێکت کەسێک بتوانێ ئەوە بخاتە بەر باس ، بەڵام بە گرینگیدان بەم بابەتە وەکوو شک و گومانێک خراوەتە  بەر باس و هەموو ووڵاتان لە حاڵی لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەی ئەم بابەتەن . لە ناوەندی زانستی ئێران یس ئەم بابەتە لە حاڵی پێداچوونەوەیە ، بەڵام پستڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە لە بواری زانستییەوە بە جەختەوە کاریکی ئاسان نییە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە