پەیامی کورد ... ئەمڕۆ ئێوارەی بڕیاری كوڕی شههید ئاسۆی گەرمیان بە هۆی نەخۆشیەوە لە تاو باوكە شەهیدەكەی، لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.
بڕیار كە تەمەنی تەنها چوار ساڵ بوو، به هۆی شههیدبوونی باوكە پێشمەرگەكەیەوە له پهلامارێكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر گوندی كوڵهجۆی گهرمیان، جهڵتهی مێشك لێیدا و رهوانهی نهخۆشخانه كرا و ئەم ئێوارەیە له نهخۆشخانهی شار له سلێمانی گیانی لهدهست دا.
كهسوكاری بڕیار دەڵێن ئەو كوڕەیان منداڵە بچوك و نازدارەكەی باوكی بووە و زۆر هۆگری یەكتری بوون، كاتێكیش باوكی شەهید بووە، باوەڕی نەكردووە و هەر چاوەڕێی بووە بگەڕێتەوە.
شەهید ئاسۆ جەلال دەلۆی باوكی بڕیار شەوی 31/7/2019 لە هێرشێكی چەکدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لە گەرمیان لە ناحیەی کۆکسی دەڤەری گەرمیان شەهید بوو.
basnews
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە