پەیامی کورد... ئۆکراینا: لە دەستپێکی شەڕەوە 182 هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون
هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكراینا ڕایدەگەیەنن له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه تا ئێسته، زیاتر له 182 هه‌زار سه‌ربازی رووسی كوژراون، جیا له‌زیانی زۆر به كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە پێگه‌ی "ئه‌هرام"ی میسری بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكراینا كه ئامارێكی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه تیایدا هاتووە: له‌وه‌ته‌ی جه‌نگه‌كه ده‌ستی پێ كردووه، 182 هه‌زار و 660 سه‌ربازی رووسی كوژراون، كە ته‌نیا دوێنێ یه‌كشه‌م 590 سه‌ربازی رووسی كوژراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو: جیا له كوژرانی سه‌ربازه‌كانیان، هاوكات هێزه‌كانی ئۆكراینا سێ هه‌زار و 660 تانكی رووسیان تێكشكاندووه، هه‌روه‌ها حه‌وت هه‌زار و 87 زرێپۆش و دوو هه‌زار و 804 سیستمی تۆپهاوێژیان وێران كردووه. هاوكات 538 سیستمی راجیمه‌ی مووشه‌ك و 285 سیستمی به‌رگریی ئاسمانییان تێكشكاندووه.
لەئامارەكە ئاماژە بەوەشكراوە: توانیویانه 308 فڕۆكه و 293 هێلیكۆپته‌ر تێكبشكێنن، هه‌روه‌ها تێكشكاندی سێ هه‌زار و 347 درۆن و 911 مووشه‌كی كرووزیان خستووه‌ته خواره‌وه، له‌گه‌ڵیدا 17 كه‌شتیی جه‌نگی و پێنج هه‌زار و 672 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و بارهه‌ڵگر و 328 یه‌كه‌ی تایبه‌ت تێكبشكێنن.
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئۆكراینا لەكاتێكدا ئه‌و ئاماره‌ی له‌باره‌ی زیانه‌كانی رووسیا بڵاو كردووه‌ته‌وه،كە بەهیچ جۆرێك ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه كه زیانه‌كانی خۆیان چین و چۆنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە