سەرۆکی ئۆکراینا: ئامادەین بۆ شەڕ

سەرۆکی ئۆکراینا: ئامادەین بۆ شەڕ

پەیامی کورد... سەرۆکی ئۆکراینا: ئامادەین بۆ شەڕ

ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، پێشبینی تەوژمێکی نوێی هێرشەکانی ڕووسیا دەکات لەم هەفتەیەدا و دەڵێت، ئامادەین بۆ ڕوو بەربوونەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا تاوتوێی ئەوە دەکەن کە ئایا پشتیوانی لە کاندید بوونی ئۆکراینا بکەن بۆ ئەندامێتی لە یەکێتییەکەدا یاخود نا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، زێلێنسکی ڕایگەیاند» ڕووسیا نەک تەنیا دژی ئۆکراینا، بەڵکوو دژی وڵاتانی تری ئەورووپاش ئامادەکاری دەکات، ئەوانیش خۆیان بۆ هێرشی چاوەڕوانکراو ئامادە کردووە.

هەفتەی ڕابردوو کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێشنیازی کرد پشتیوانی لە کاندید بوونی ئۆکراینا بکات بۆ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەورووپادا، وا بڕیاریشە

پێنجشەممەی داهاتوو، ئەندامەکانی یەکێتی ئەورووپا لەمیانی کۆبوونەوەیاندا، تاوتوێی پرسەکە بکەن و دەنگی لەسەر بدەن.

لە بارەی ڕوو بەربوونەوە سەربازییەکان لە وڵاتەکەی، زێلێنسکی دەڵێت» شەڕێکی توند لە دۆنباس بەردەوامە.» هەرێمی دۆنباس هەریەک لە هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک لەخۆدەگرێت و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرایناوە، کە هێزەکانی ڕووسیا لەم چەند مانگەی ڕابردوودا سەنگی هێرشەکانیان خستۆتەسەری».

هەر لەو بارەیەوە زێلێنسکی ئاماژەی بە بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئۆکراینا کرد، لە هەرێمی میکۆلایڤی باشووری وڵاتەکەی و وتی» سوورن لەسەر ئەوەی دەیکەن. گومانیان لە سەرکەوتنمان نییە. باشوور نادەین بە هیچ کەس. هەموو ئەو ناوچانەمان دەگرینەوە کە ڕووسیا گرتوونی.»

بە وتەی زێلێنسکی» هێزەکانی ڕووسیا چەند بەشێکی هەرێمەکانی میکۆلایڤ و ئۆدێسایان وێران کردووە».

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە