به‌ره‌ڤان حه‌مدی به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی كار‌و باری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان روونكردنه‌وه ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێم ده‌دات.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌ره‌ڤان حه‌مدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی كار‌و باری شه‌هدان و ئه‌نفالكراوان، ڕایگه‌یاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ دابەشکردنی 11 هه‌زارو 148 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كارمان كرد له‌سه‌ر دروستكردنی لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و بریاره ده‌یانگرێته‌وه به‌م شێوه‌یه پۆلێنمان كردوون:
ڕوونیشیکردەوە کە ئەوان به پێی هه‌ردوو یاسای(9) و (11)ی ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدان و مافه‌كانیان كه له یاساكاندا هاتووه وه‌زاره‌ت پابه‌نده به پێدانی پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوون به كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی كه مینحه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، كارمام كردووه تا زه‌وی نیشته‌جێ بوون دابه‌شبكه‌ین.
سه‌باره‌ت به كاتی دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كانیش، به‌سه‌ر شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی‌دا "به‌ره‌ڤان حه‌مدی" ڕایگه‌یاند: هێشتا 10 هه‌زارو 49 پارچه زه‌وی بڕیار له‌سه‌ردراوی كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شنه‌كراوه، ئێمه له هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رچی زووه به پێی نه‌خشه‌ی شار‌و شاره‌دێكان له شاره‌وانیی پارێزگاكان زه‌وی نیشته‌جێبوون دابین بكه‌ن تا ئێمه‌ش بتوانین رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو بكه‌ین و زه‌ویه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكه‌ین به پێی شوێنی نیشته‌جێبوونیان.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 10هه‌زارو 49 پارچه زه‌وییه دابه‌شكران ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی ئه‌و 11هه‌زارو 48 پارچه زه‌ویه‌ی تر كه ڕه‌زامه‌ندی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی زه‌ویه‌كانیشی گه‌رانده‌وه بۆ نه‌بوونی زه‌وی به‌رده‌ست له شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێم و رایگه‌یاند: هه‌ركاتێك شاره‌وانییه‌كان پارچه زه‌وی پێویستیان دابین كرد ئێمه‌ش ئه‌و زه‌ویانه به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و كه‌سو كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كه‌ین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە