ڤلادیمیر پووتین پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی " بەرهەم ساڵح " دەکات

ڤلادیمیر پووتین پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی " بەرهەم ساڵح " دەکات

پەیامی کورد  ...  ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا بە هۆی ڕووداوی کەشتی مسافربەری و کوژرانی هەموو سەرنشینەکانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆککۆماری عێراق کرد

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا بە هۆی ڕووداوی کەشتی مسافربەری و کوژرانی سەرنشینەکانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کرد . کەشتی تووریستی بە ناوی الجزیرە لە ناوچەیەکی نزیک پارێزگای مووسڵ وەرگەڕا و بوو بە هۆی کوژرانی ٧١ کەس لە گەردشگەران کە زیاتریان ژن و منداڵ بوون .

هۆکاری ڕوودانی ئەم ڕووداوە قورسی زیاد لە پێویستی کەشتییەکە ڕاگەێندراوە . تاکوو ئێستاش ٣٠ کەس بێ سەروشوێن ڕاگەێندراوە .

ئەم کەشتییە لە ئاوەکانی ڕووباری دیجلە دا لە جوولەدا بوو . بەرپرسانی عێراقی پێش جووڵەکردنی کەشتییەکە هۆشدارییان دابوو کە بەرزی ئاوی ڕووبارەکە ، بە هۆی کردنەوەی دەریچەکانی بەندئاوی دیجلە هەستاوەتەوە ، بەڵام ئەم کەشتییە سەرەڕای ئەم بابەتە بە حەرەکەی خۆی لە سەر ڕووباری دیجلە بەردەوام بووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە