ڕژیمی ئەسەد مووشەکێکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد

ڕژیمی ئەسەد مووشەکێکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد

پەیامی کورد ...  لە ڕاگەێندراوێکدا سوپای ئێسرائیل ڕایگەیاند:  لە ڕێگای سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە مووشه‌كێكی فڕۆكه‌شكێن كه‌ له‌ سووریاوه‌ ئاراسته‌ی ووڵاتەکەیان‌ كرابوو تێكشكێندراوە.

لە هەمان ڕاگەێندراودا ڕوون کراوەتەوە ، کە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌ هۆی ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ ئیسرائیل نه‌گه‌یشتووه‌ و و زانیاری زیاتریشیان سەبارەت بەم ڕووداوە ئاشکرا نەکردووە.

لە لاێکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ڕژێمی بەشار ئەسەد بڵاویکردەوە ، “ بۆ بەرپەرچدانەوەی ئامانجی دوژمنانمان سیستەمی بەرگری ئاسمانیمان لە گوندەوارەکانی باشووری دیمەشق ئەنجامداوە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە