پەیامی کورد... فەڕەنسا دەزگا حکوومییەکانی رووسیا بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست تۆمەتبار دەکات
ئیدارەی پاریس بانگەشەی ئەوەی کرد کە دەزگا حکوومەییەکانی رووسیا لە ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکاندا هەواڵی ناڕاستیان لە دژی فەڕەنسا بڵاوکردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، دەزگا فەرمییەکانی فەڕەنسا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە لایەنی جیاوازی رووسی زانیاری ناڕاست لە دژی فەڕەنسا بڵاودەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەش کراوە کە لە نێوان ئەم لایەنانەدا کەسایەتی رووس، رووسی زمان و کۆمپانیای رووسی هەبوون، دەزگا حکوومییەکانی رووسیاش بە بڵاکردنەوەی زانیاری ناڕاست لە دژی فەڕەنسا بەشداری ئەم هەڵمەتە چەواشەکارانەیان کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو دەزگا فەڕەنسییانەی پەیوەندییان بە ئاشکرا کردنی رەوشەکەوە هەیە، رێوشوێنی پێویستییان گرتووەتەبەر.
لە راگەیەندراوەکەدا بانگەشەی ئەوەش کراوە کە لەم هەڵمەتەدا ماڵپەڕەکانی تایبەت بە باڵیۆزخانەکانی رووسیا و ناوەندەکانی رۆشنبیری رووسی بەشداربوون و هەڵمەتەکەش وەک نموونەیەکی نوێی "ستراتیجی دووفاقی" بۆ زیانگەیاندن بە دەزگاکانی فەڕەنسا، وەسف کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە فەڕەنسا ئیدانەی رووسیای کردووە لە بەرامبەر ئەم کارەیدا و جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هیچ هەڵمەتێکی چەواشەکاری ناتوانێت رێگری لە هاوکارییەکانی فەڕەنسا بۆ ئۆکراینا بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە