پەیامی کورد ... کاتی ڕه‌وانه‌كردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكراده‌كرێت
هه‌یسه‌م جبووری، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سەر لە ئێوارەی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌یاسای بوودجەی ٢٠٢٠ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت، چاكسازیه‌كانی حكوومه‌تیش زیادكردنی داهاته‌كان جگه له نه‌وت له‌خۆده‌گرن.
هه‌یسه‌م جبووری رایگه‌یاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆژه‌یاسای بوودجەی ٢٠٢٠ بۆ پەرلەمان ره‌وانه ده‌كرێت، به‌ڵام سوودی لە بوودجەیەک نابینن ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندی ئابووری یانه‌ی نه‌بێت.
له‌باره‌ی چاكسازیه‌كانی حكومه‌تیشه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، چاکسازیەکان زیادکردنی داهاتی نا نەوتی لەخۆ ده‌گرن و رەهەندەی ئابوریان هەیە، له‌و روه‌شه‌وه له‌به‌رنامه چاكسازیه‌كه‌یدا، حکوومەت بەڵێنی چاکسازیداوە.
هه‌یسه‌م جبووری جه‌ختیشیكرده‌وه، له ئێستاشدا به‌شێك له‌هۆزه‌كان و لایه‌نی ده‌ره‌كی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا، كۆنتڕۆڵی ده‌روازه سنوورییه‌كانیان كردوه، له‌كاتێكدا داهاتی هاورده‌كردنی ساڵانه، له به‌نده‌ری فاو له‌رێگه‌ی بازرگانیه‌وه پێنج ملیار دۆلاره.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكراشیكردوه، وڵاتانی جیهان پشت بە سیستەمی ئه‌لیكترۆنی دەبەستن لە کاری گومرکی دا و بڕیاریش بو لە عێراقدا کاری بۆ بکرێت ، بەڵام ڕاوێژکارانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو ، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلیان راگرت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە