لە كڵێساكانی ئیسپانیا دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر زیاتر لە 1000 منداڵ

لە كڵێساكانی ئیسپانیا دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر زیاتر لە 1000 منداڵ

پەیامی کورد... لە كڵێساكانی ئیسپانیا دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر زیاتر لە 1000 منداڵ


بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، لەماوەی 8 دەیەی رابردودا لە كڵێساكانی ئیسپانیا دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر زیاتر لە هەزار منداڵ، ئەویش لەلایەن قەشەكان و كارمەندانی كڵێساكانەوە.
بەپێی راپۆرتەكە كە لە كۆنگرەی قەشەكانی كاسۆلیك لە ئیسپانیا پێشكەش كرا، لەماوەی 8 دەیەی رابردودا زیاتر لە 927 قوربانی سكاڵایان لەسەر دەستدرێژی سێكسی و خراپی مامەڵەكردن لەگەڵیان تۆمار كردووە، ئەویش لەلایەن قەشەكان و ئەندامانی كڵێساكانەوە.
رونیشكراوەتەوە، 99%ی دەستدرێژی كاران رەگەزی نێر بوون و نیوەیان پیاوانی ئایینی بوون، هەروەها 83%ی قوربانییەكان رەگەزی نێر بوون، زۆرترین ژمارەی قوربانیش لە نێوان ساڵانی 1960 بۆ 1990 تۆمار كراون، لە ئێستاشدا زیاتر لە 63%ی دەستدرێژیكاران لە ژیاندا نەماون.
لای خۆیەوە خۆسیە گابریێل ڤیرا وتەبێژی كۆنگرەكە وتویەتی، دان بە زیانەكاندا دەنێن و دەیانەوێت هاوكاری سەرجەم قوربانییەكان بكەن بۆ چارەسەر كردنیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە