پەیامی کورد … کچە ڕفێندراوەکانی نایجریا ئازاد کران
٢٧٩ کچە خوێندکاری ڕفێندراو لە نایجیریا ئازادکران و گەڕانەوە ناو بنەماڵەکانیان.
ئەو کچە خوێندکارانەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە قوتابخانەکەیان لە باکوری ڕۆژئاوای نایجیریا ڕفێندران و ڕۆژی سێشەممە ٢ی٣ی٢٠٢١، ئازادکران و گەڕانەوە بۆ ناو خێزانەکانیان .
هەینی رابردوو، لە ناوچەی جانجیبی سەر بە هەرێمی زامفارا لە باکوری رۆژئاوای نایجیریا، لە هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو بۆسەر قوتابخانەیەکی دواناوەندی کچان، ئەو کچە خوێندکارانە رفێندرابوون.
بەوتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە، بەشێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە جلوبەرگی فەرمی هێزە ئەمنییەکانیان لەبەردابووە، بەڵام کەس نازانێت سەر بە چ گروپێکن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە