پەیامی کورد … ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى ژه‌مى یه‌كه‌مى ڤاكسینى ئه‌سترازینیكایان وه‌رگرتووه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه بڵاو كرده‌وه، كه ژه‌مى یه‌كه‌مى ڤاكسینى (ئه‌سترازینیكا)ی به‌ریتانیی تایبه‌ت به كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/5/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌پێى دوایین زانیاری و پرۆتۆکۆڵی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق و وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی جۆری ئه‌سترازینیکا بووه‌ته 8 هەفتە، واتە 56 ڕۆژ.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، بۆ لەمەدوا ئەو هاووڵاتییانەی کە ڤاکسینی جۆری ئه‌سترازینیکایان لە ژەمی یەکەم وەرگرتووە، دوای تێپه‌ڕبوونى هەشت هەفتە لە وەرگرتنی ژەمی یەکەم و بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەم، دەتوانن سەردانی هەمان بنکەی وه‌رگرتنی ڤاکسین بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە