پەیامی کورد... خۆڵبارین دەست پێ دەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە
پێشبینی دەکڕێت شەپۆلێکی تری خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرز ببنەوە.
ئاراس جەبار لە کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە سبەینێ چوارشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ یەکی با و ناسەقامگیری دەریای ناوەڕاست لە ڕۆژئاوای عێراقەوە کار دەکاتەوە سەر کەشی ناوچەکە و دەبێتە هۆی زیادبوونی خێرایی با، بەتایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بە ئاراستەی سەنتەری پاڵەپەستۆکەوە بەخێرایی ٢٠ تا ٤٥ کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان و پارێزگای کەرکووک چالاکتر دەبێت".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو "هەندێک کات خێرایی با چاوەڕوان دەکرێت بگاتە زیاتر لە ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و لە کاتەکانی شەویشدا شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە کە چڕی زیاتر لە سەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان دەبێت".
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەش داوە "ئاسمانی هەرێمی کوردستان سبەی چوارشەممە بە زۆری هەوراوی دەبێت و لە شەودا ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر دەبێت، پلەکانی گەرما بەرێژەی ٥ تا ٦ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە."
شەوی ڕابردوو، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی کردەوە، لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ تا ئێوارەی ئەمڕۆ کەمێک باران و هەورە تریشقە هەیە، هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە جگە لە ناوچەکانی دهۆک و دەوروبەری پلەکانی گەرما ٢ پلە نزم دەبێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە