وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی عادل ئەلجۆبەیر ڕایگەیاند کە ڕیاز بە دوای سەرچاوەی دیکەی چەک دەگەڕێت ئەگەر بێت و هاوپەیمانەکانی چەک نەنێرن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی ئەلشەرق لئەوسەت لەمبارەوە هەواڵی دا .
پێشتر گەورە بەرپرسی ئاڵمانیا ئەنجێلا مێرکێل ووتبووی کە ئاڵمانیا هەناردنی چەک بۆ عەرەبستانی سەعوودی ڕادەگرێت تا ئەو کاتەی کە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سەعوودی جەمال خاشقجی بە شێوەی تەواو ڕوون نەبێتەوە و هەروەها لەمبارەوە هێشتا لێکۆڵینەوەکان بە کۆتا نەهاتووە دەتوانم بڵێم کە هەناردە کردنی چەک بۆ عەرەبستانی سەعوودی نابێت .
هەروەها وەزیر لە ووتوووێژێک لەگەڵ ئەم ڕۆژنامەیە ووتی : " پاشایەتی دەبێ لە حەریمی خۆی ، سنوورەکان و نەتەوەکەی لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک بەرگری بکات ، ئێمە هەموو کات بە باستری دەزانین کە چەکەکانی ئێمە لە لایەن دەوڵەتانی هاوپەیمانەوە بێت بۆ ئەوەی کە ئەمە بەشێک لە سیستەمی پەیوەندی ستراتیژیکی ئێمەیە . پێویستی بەرگری لە حەریمەکانی خۆمان و نەتەوەکەمان ئێمە بەرپرسیار دەکات کە چەک بە دەست بهێنین و ئینجا لە هەر سەرچاوەیەکەوە بێت . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە