پەیامی کورد... زێلێنسکی: لانی کەم ٧ کەس لە شاری ماکۆلەیڤ کوژراون
ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر باڵەخانەیەکی حکومەتی هەرێمی لە شاری ماکۆلەیڤ لە باشووری ئۆکراینا، بە لایەنی کەمەوە حەوت کەس کوژران و ٢٢ کەسیش برینداربوون.
زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ پەرلەمانی دانیمارک ڕایگەیاند " هەتا ئەوەی ئێمە ئاگامان لێیە حەوت کەس کوژراون و ٢٢ کەسیش بریندار بوون و خەڵکیش تا ئێستا لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەکان دێنە دەرەوە."
سەرۆکی ئۆکراینا ڕۆژی سێشەممە لە وتارێکی ڤیدیۆییدا بۆ پەرلەمانی دانیمارک ڕایگەیاند گەمارۆدانی مەریۆپال لەلایەن ڕووسیاوە دەکەوێتە خانەی " تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی."
زێلێنسکی گوتی " ئەوی هێزەکانی ڕووسیا لە مەریۆپال دەیکەن تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە، کە لەبەرچاوی هەموو جیهان لە ڕاستیدا ڕوو دەدات."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە