پەیامی کورد... زێلێنسکی ستایشی هەڵوێستی ئەڵمانیا دەکات
سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزدا تاوتوێی سزای زیاتری کردووە بۆ سەر ڕووسیا، هەروەها ستایشی هەڵوێستی ئەڵمانیای کردووە بەرامبەر ئۆکراینا.
زێلێنسکی وتی " لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزدا قسەم کرد و باسمان لەوە کرد چۆن لێپێچینەوە لەو کەسانە بکەین کە تاوانبارن بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ. باسمان لەوە کرد چۆن سزاکانی سەر ڕووسیا توندتر بکەینەوە و چۆن ڕووسیا ناچار بکەین هەوڵی ئاشتی بدات."
وتیشی " من دڵخۆشم بەوەی لەمدواییانەدا تێبینی ئەوەم کردووە هەڵوێستی ئەڵمانیا بەرامبەر ئۆکراینا بۆ باشتر گۆڕاوە. ئەمەش ڕێی تێدەچێت چونکە زۆرینەی ئەڵمانییەکان پشتیوانی لەم سیاسەتە دەکەن. من سوپاسگوزاریانم. پێشبینی ئەوەش دەکەم هەموو ئەو شتانە جێبەجێ بکرێن کە ڕێکەوتووین لەسەریان. ئەمە زۆر گرنگە."
لە قۆناغی سەرەتای داگیرکەرییەکەی ڕووسیادا لە ئۆکراینا ئەڵمانیا دوودڵ بوو لە پێدانی چەک بە ئۆکراینا، بەڵام ئێستا ڕازی بووە چەکی دژە تانک و مووشەک بداتە ئۆکراینا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە