پەیامی کورد ... زەنگی مەترسی لە ناوچەکانی باکووری فەلەستین لە ئیسرائیل لێدرا .
ئاژانسی هەواڵی سکای نیووزی عەرەبی لە ناوچەکانی داگیرکراو ڕاپۆرتیدا : زەنگی ئاژیرگەلی مەترسی لە ناوچەکانی باکووری فەلەستین لە ئیسرائیل لێدراوە .
ئەم کەناڵە ڕوونکردنەوەی زیاتری لەمبارەوە ئاماژە پێنەکردووە .
ئاژانسی هەواڵی المیادین هەروەها بە دەنگ هاتنی ئاژیرگەلی مەترسی لە ناوچەکانی باکووری فەلەستین و ناوچەی جەلیل عۆلیا ی پشتڕاست کردووەتەوە .
المیادین بە پشت بەستن بە میدیاکانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە : دانیشتووانی ناوچەکانی ناوبراو لە دوای بە دەنگ دەرهاتنی ئاژیرگەلی مەترسی لە جەلیل عۆلیا ، خۆیان گەیاندووەتە ناوچەگەلی ئەمن .
ئەم کەناڵە میدیاییە هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێشتا هۆکاری بە دەنگ دەرهاتنی ئاژیرگەلی مەترسی لە الجلیل دیار و ڕوون نییە و بابەتەکە لە حاڵەتی پێداچوونەوەیە .
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم میدیایانە ، زەنگی مەترسی لە ١٠ شارۆچکەی ئیسرائیلی نشین دا بە دەنگ دەرهاتووە و ئەرتەشی ئیسرائیل خەریکی لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە