زانایان بە ڕوانین لە بۆشایی ئاسمانەوە پێشبینی ڕوودانی بڵاوبوونەوەی تاعوون دەکەن

زانایان بە ڕوانین لە بۆشایی ئاسمانەوە پێشبینی ڕوودانی بڵاوبوونەوەی تاعوون دەکەن

پەیامی کورد     ...    زانایان بە ڕوانین لە بۆشایی ئاسمانەوە پێشبینی ڕوودانی بڵاوبوونەوەی تاعوون دەکەن .

زانایان بە تێکەڵەی سەتەڵایتەکانی کەشناسی و عەقڵی ساختەوە ڕێگایەکیان بۆ پێش بینی بڵاوبوونەوەی تاعوون دۆزیوەتەوە .

ئەوان هیوادارن لە کۆتایی دا بتوانن بەم شێوەیە گیانی زۆرێک لە ناوچە پیسەکان ڕزگار بکەن .

ئەم خوێندنەوەیە نیشان دەدات دەتوانرێ بڵاوبوونەوەی تاعوون لە ناوچەکانی کەنارئاوی هێند بە هەستیاری ٨٩٪ ەوە پێش بینی بکرێت .

دوکتۆر پائۆلۆ سیپۆلینی لە ڕیکخراوی بۆشایی گەری ئەورووپا ئێسا دەڵێ : " زۆر جێگای سوپاسگوزارییە کە دەتوانین لیدانی دڵی زەوین بگرین . بە شێوەیەکی گشتی کەسێک باوەڕ ناکات لە بۆشاییەوە و بە سەتەلایت بتوانرێت بابەتی تەندرووستی چارەسەربکرێت بەڵام ئەم بیرۆکەیە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەسەند دەکرێت .

ئیسا و تاقیگەی دەریایی پلیمووت ٨ ساڵی زانیاری ژینگەیی یان کۆکردەوە و ب کەڵک وەرگرتن لە هۆش و عەقڵی ساختە ، مۆدێلێکیان درووست کرد کە پێش بینی دەکات لە چ شوێنێک ئەگەری ڕوودانی تاعوون زیاترە .

تاعوون لە ڕێگای ئاو ەوە دەگوازرێتەوە ، بە خواردنی خواردەمەنی یا خود خواردنەوەی ئاوی ناپاک بە باکتریایەک بە ناوی ڤیبێریۆ کۆلێرا و لە ناوچەی کەنارئاو بە تایبەت لە ناوچەگەلی گەرمسیر کە پرە کە خەڵک ، زیاتر دەبینرێت . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە