پەیامی کورد ... زانیاری سەبارەت بە پەناگەی ئەتۆمی پووتین بڵاو دەکەینەوە !!!
ڕاپۆرتەکان لە ڕووسیاوە نیساندەری ئەوەن کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا فڕۆکەی تایبەتی شەڕی ئەتۆمی ڤلادیمیر پووتین لە حاڵی فڕین لە بەرزاییەکی خوارەوە لە نزیکی مۆسکۆ بیندراوە .
بەرپرسانی ڕووسی ڕایانگەیاندووە کە ئەم فڕۆکە زەبەلاحە ی ئێڤەلۆوەیشن – ٨٠ خەریکی جێبەجێ کردنی ڕاهێنان گەلێک بۆ نەمایشی ساڵانەی " ڕۆژی سەرکەوتن " ی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ئەم مانگە لە مەیدانی سوورە . ڕووسیا بە شێوەی سووننەتی لەم ڕۆژەدا لەگەل بەڕێوەبردنی نەمایشی نیزامی ، سەرکەوتنی ە سەر ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤٥ جەژنی بۆ بگێڕێت .
ئەم فڕۆکەیە کە بەناوبانگە بە " کرێملین ی باڵندە " ، لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە بەم لاوە لە مەراسیم گەلی ڕێزلێنانی " ڕۆژی سەرکەوتن " نەبیندراوە و کارناسان دەڵێن گەڕانەوەی ئەم فڕۆکەیە نیشانەی ئەوەیە کە پووتین بە نیازە پەیامیکی هۆشداری دەر بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوا بنێرێت .
فڕۆکەی ئێڤەلۆوەیشن – ٨٠ یا بەو شێوەیەی کە ناتۆ ئەوی ناوی لێناوە " مەکسدۆم " مەقەڕڕێکی فەرماندەیی ئاسمانی یە کە بەرپرسانی کرێملین دەتوانن لە کاتی مەترسی ئەتۆمی و لەناوچوونی ڕێژخانەکان هەموو ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکان ، زەوینی ، دەریایی و مووشەکی لە ناوەوەی ئەم فڕۆکەیە کۆنترۆڵ بکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە