پەیامی کورد ... گازی ڕووسیا جارێکی دیکە دەگاتە ئەورووپا
ئۆپێراتۆری نۆرد ستریم ڕایگەیاند ئەم خاڵە بۆڕییە بە پێی بەرنامە لە دوای داخران بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ جارێکی دیکە خراوەتەوە ڕێ .
بە پێی ڕاپۆرتی دۆیچێ ڤێلێ ، ڕاگواستنی گاز لە ڕێگای ئەم خاڵە بۆڕییەوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ڕاگیرابوو .
دەوترا ئەم ڕاگیرانە لە ڕاگواستن بە هۆی چاکسازی لە پارچەکانیدا بووە ، بەڵام هەندێک لە بەرپرسانی ئەورووپایی ڕایانگەیاندبوو ئەم نیگەرانییە بوونی هەیە کە ئایا مۆسکۆ بڕیاری ڕاگواستنی سەر لە نوێی گاز ەکە دەدات یا خود نا .
خاڵی بۆڕی نۆرد ستریم ١ لە باکووری سەنت پێتێرزبۆرگ ەوە لە ڕووسیاوە دەست پێدەکات و لە وێستگەیەک لە کەنارئاوی باکووری دەریای باڵتیکی ئاڵمانیا بە کۆتا دەگات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە