زەریف ڕەخنەی تووند لە وولاتانی " بەریتانیا ، ئاڵمانیا و فەڕەنسا " دەگرێت لە لاوازبوونیان بەرامبەر بە ئەمریکا

زەریف ڕەخنەی تووند لە وولاتانی " بەریتانیا ، ئاڵمانیا و فەڕەنسا " دەگرێت لە لاوازبوونیان بەرامبەر بە ئەمریکا

پەیامی کورد    ...    وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنەی تووندی لە هەریەکە لە ووڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا دەگرێت، کە بەشداریان لە رێککەتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ دا کردووە و رایگەیاند، ناتوانن ڕووبەڕووی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ببنەوە، هەربۆیە بوون بەهاوپەیمانی.

بەپێی هەوالەکان ، محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەردەم ئێرانیەکاندا لە فرانکفۆرت-ی ئاڵمانیا رایگەیاند، ئاڵمانیا هەرچەندە خۆی ووڵاتێکە، کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، بەڵام ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت، بەبێ ئەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکان ی ئەمریکا رێگەی پێبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ووڵاتانی ئەورووپایی خۆیان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نزیک دەکەنەوە و دەبن بە هاوپەیمانی، لەبەرئەوە نیە کە ئێمە ووڵاتێکی لاوازبین، بەڵکوو هۆکاری ئەوەیە ئەوان ناتوانن خۆیان ڕابگرن لەبەردەم ئەمریکادا".

ساڵی رابردوو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ کشایەوە، کە لەگەڵ ئێران، ڕووسیا، ئاڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و چەند ووڵاتێکی دیکەی واژووی کردبوو، بۆ رێگریکردن لە ئێران لە پەرەپێدانی چەکە ئەتۆمییەکانی، لەبەرامبەردا سزا سەپێنراوەکانی سەر ئەو ووڵاتەی بە ڕێژەیەکی زۆر کەمکردبوەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە هەریەک لە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا رایانگەیاد، دامەزراوەیەکیان دروستکردوە کە دەتوانن بەهۆیەوە لەگەڵ ٢٨ ووڵاتی دیکەدا کە یەکێکیان ئێرانە، بازرگانی بکەن بەبێ بەکارهێنانی دۆلاری ئەمریکی، ئەو دامەزراوەشیان بە ئامڕازی پاڵپشتی گۆڕینەوەی بازرگانی ناوبرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە