وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند، گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ووڵاته‌كه‌ى سیاسه‌تى تاران ناگۆڕێت و ده‌شڵێت، ناتوانرێت هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگه‌یندرێته سفر و ته‌نانه‌ت ناشتوانن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌نارده‌ى نه‌وت دابه‌زێنن.
جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، سه‌باره‌ت به گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ووڵاته‌كه‌ى ووتى، "گومان لەوەدا نییە کە گەمارۆکانی لە دژی ئێران، لەسەر ئابوریی ئێران کاریگەری دەبێت، بەڵام هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نابێت".
هه‌روه‌ها ڕایگەیاند : " ئەمریکا بە گەمارۆکانی ، گەلی ئێران کردووه‌تە ئامانج و هەوڵدەدات خەڵکی بخاتە ژێر گوشارەوە، ئەمریکییەکان زۆر هیوادارن لەو ڕێگەوە بتوانن خەڵکی ئێران لە دژی حکوومەتەکەیان هان بدەن".
زه‌ریف هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، كه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناتوانێت هەناردەی نەوتی ئێران بگەیه‌نێتە سفر"ئەوە ڕووداوێکە کە بە چاوی خۆمان بینیمان و لە داهاتووشدا شایەدی دەبین. ئەمریکییەکان تەنانەت ناتوانن مامناوەندی هەناردەی نەوتی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێنن".
به‌ووته‌ى زەریف ووڵاته‌كه‌ى دەسەڵاتێکی بەرچاوی هەیە لە هەناردەی نەوتی خۆی بەتایبەت ئەمڕۆ کە بازاڕی جیهانی پێویستی بە نەوتی ئێران هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە