ئازەربایجان دەیان پێگەی سەربازی سوپای ئەرمینیای کۆنتڕۆڵکرد

ئازەربایجان دەیان پێگەی سەربازی سوپای ئەرمینیای کۆنتڕۆڵکرد

پەیامی کورد... ئازەربایجان دەیان پێگەی سەربازی سوپای ئەرمینیای کۆنتڕۆڵکرد


دوای راگەیەندنی جەنگ لە دژی ئەرمینیا بە چەند کاتژمێرێک، وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان کۆنتڕۆڵکردنی زیاتر لە 60 پێگەی سەربازی ئەو وڵاتەی لە ناوچەی قەرەباغ راگەیاند.

ئانار ئیڤازۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەكردوە، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان لە دژی سوپای ئەرمینیا لە ناوچەی قەرەباغ، توانرا زیاتر لە 60 پێگەی سەربازی سوپای ئەرمینیا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەدا زیاتر لە 20 زرێپۆش، 40 تۆپهاوێژ، 30 تۆپهاوێژی هاوەن و دوو سیستمی بەرگری ئاسمانی و دوو وێستگەی راداری ئەلیکترۆنی سوپای ئەرمینیا کرانە ئامانج.

جێی باسە،ڕۆژی سێشەممە سوپای ئازەربایجان ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بەناوی "رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر" لە دژی سوپای ئەرمینیا لە ناوچەی قەرەباغ راگەیاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە