زۆربەی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ئاسمانی خۆیان بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکاندا داخست

زۆربەی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ئاسمانی خۆیان بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکاندا داخست

پەیامی کورد... زۆربەی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ئاسمانی خۆیان بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکاندا داخست

یەکێتی ئەورووپا ڕایدەگەیەنێت: زۆربەی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ئاسمانی خۆیان بە ڕووی فڕۆکەکانی ڕووسیادا داخست.

ئەمڕۆش دانیمارک چووە پاڵ وڵاتانی پۆڵەندا و کۆماری چیک و ئیستۆنیا و بولگاریا کە ئاسمانی خۆیان بە فڕۆکەی ڕووسی داخستووە.

هاوکات دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ڕووسیاش لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی مۆسکۆشەوە دەستی کردووە بە ڕێگریکردن لە فڕینەکانی ئەو وڵاتانەی کە لە ئاسمانیدا تێ دەپەڕن.

لە چوارەم ڕۆژی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، بەرپرسێکی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، زۆربەی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ئاسمانی خۆیان بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکاندا داخستووە.

پێشتریش وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندبو، ڤۆڵکەر ویسین، وەزیری وەزارەتی گواستنەوە پشتیوانی لە داخستنی ئاسمانی ئەڵمانیا دەکات بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکاندا و فەرمانیکردوە ئامادەکاری بۆ ئەو بابەتە بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە