زیاتر لە 300 منداڵ لە ناوەندەکانی کۆچبەری لە هۆڵندا بێسەروشوێن بون

زیاتر لە 300 منداڵ لە ناوەندەکانی کۆچبەری لە هۆڵندا بێسەروشوێن بون

پەیامی کورد... زیاتر لە 300 منداڵ لە ناوەندەکانی کۆچبەری لە هۆڵندا بێسەروشوێن بون


ڕۆژنامەی Algemeen Dagblad بە پشتبەستن بە داتای دەزگای پێشوازی لە پەناخوازان بڵاویکردەوە، لە مانگی یەکی ساڵی 2022ەوە زیاتر لە 300 منداڵ لە ناوەندەکانی پێشوازی کۆچبەران لە هۆڵندا بێسەروشوێن بون.

ڕۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە ساڵی 2022دا چوار هەزار و 449 منداڵی بێ سەرپەرشت داوای مافی پەنابەرییان لە هۆڵندا کردوە.

بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی، ئەو منداڵانە سەرەتا داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی کۆچبەران دەکەن لە شارۆچکەی تێر ئەپڵ، دوای ئەوە دەنێردرێت بۆ ناوەندە جیاوازەکانی نیشتەجێکردنی کۆچبەران، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، زۆرێک لە منداڵان لەو ناوەندانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە دەرنەکەوتون.


ڕۆژنامەکە دەڵێت، "لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوەوە، 360 منداڵی بێ سەرپەرشتی پەنابەر لە ناوەندەکانی پێشوازی کۆچبەران لە هۆڵندا بێسەروشوێن بون، لەو ماوەیەدا 237 منداڵی خوار تەمەنی یاسایی لە سەنتەری پێشوازی پەناخوازان لە تێر ئەپڵ بێسەروشوێن بون".

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردودا، دونیا میجاتۆڤیچ، کۆمیساری مافی مرۆڤی ئەنجومەنی ئەوروپا، داوای لە دەسەڵاتدارانی هۆڵندا کرد هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ باشترکردنی بارودۆخی وەرگرتنی پەنابەران لە وڵاتەکەدا، پاشان دادگای ناوچەی لاهای فەرمانی بە دەسەڵاتداران کرد کە هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ باشترکردنی ئەم بارودۆخانە و هاوتەریبکردنیان لەگەڵ ستانداردەکانی یەکێتی ئەوروپا.

لە مانگی ئابی ساڵی رابردودا، میدیاکانی هۆڵندا بڵاویانکردەوە، کە نزیکەی 700 پەنابەر لە هۆڵندا بەهۆی نەبونی شوێنی نیشتەجێبون لە سەنتەری پێشوازی کۆچبەران لە شارۆچکەی تێر ئەپڵ ناچاربون لەسەر شەقام بخەون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە