زیاتر لە ٢٦٠ هەزار کەس لە غەززە ئاوارەبوون

زیاتر لە ٢٦٠ هەزار کەس لە غەززە ئاوارەبوون

پەیامی کورد... زیاتر لە ٢٦٠ هەزار کەس لە غەززە ئاوارەبوون



ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بووە بەهۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ٢٦٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە و ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت خەڵکانێکی زۆرتر ئاوارە ببن.”

نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە هەزار بینا و باڵەخانەی نیشتەجێبوون خاپوور بوون زیاتر لە ٥٦٠ باڵەخانەی نیشەتجێبوون کە هێشتا نەڕووخاون بەکەڵکی ژیان تێداکردن نەماون.

باسی لەوەشکردووە، نزیکەی ١٧٥ هەزار لەو کۆچبەرانە لە ٨٨ قوتابخانەدا نیشتەجێکراون و زیاتر لە ١٤ هەزار و ٥٠٠ کەس بردراونەتە ١٢ قوتابخانەی حکومییەوە نزیکەی ٧٤ هەزار کەس چونەتە لای خزم و کەس و کاریان یان لەکەنیسە و شوێنەکانی دیکەدا نیشتەجێ بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تائێستا ڕێژەی زۆری ئاوارەبوون لە کەرتی غەزە بەشێوەی ئێستا نەبووە و تەنانەت کاتێک کە ناکۆکی و ململانێکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٤دا ماوەی ٥٠ ڕۆژ بەردەوام بوو.

هاوکات، بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان دۆخێکی سەختی بۆ ئەو کەسانە خولقاندووە کە هێشتا غەززەیان چۆڵ نەکردووە، چونکە ئاو و کارەبا و سوتەمەنییان نییە و بەردەوام لەژێر هێرش و بۆردومانی فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسرائیلدان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە