زیاتر لە ٣٨ ملیار دۆلار داهاتی نەوتی چوار مانگی عێراقە

زیاتر لە ٣٨ ملیار دۆلار داهاتی نەوتی چوار مانگی عێراقە

پەیامی کورد... زیاتر لە ٣٨ ملیار دۆلار داهاتی نەوتی چوار مانگیعێراقە

داهاتی عێراق لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ٢٠٢٢ دا گەیشتە زیاتر لە ٣٨ ملیار دۆلار، بە پاڵپشتیی هەناردەکانی سامانی نەوت بەو پێیەی نرخی نەوت لە سەروبەندی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا بە گشتی لە بەرزیدا بوو.

لەمبارەیەوە بەگوێرەی لیستی کاری کۆمپانیای (سۆمۆ)، داهاتی نەوتی عێراق گەیشتووەتە ٣٨ ملیار و ٥٩٤ ملیۆن دۆلار، بەوەش زیادی کردووە بە بڕی ٨٢.٨٪ بەرامبەر داهاتەکانی نەوتی ساڵی ٢٠٢١ (کە گەیشتە ٢١ ملیار و ١١٣ ملیۆن دۆلار) و بە بڕی ١٤٩.١١٪ بەرامبەر داهاتی نەوتی ساڵی ٢٠٢٠ (کە گەیشتە ١٥ ملیار و ٤٩٣ ملیۆن دۆلار).

هاوکات لیستەکە ئاماژەش بەوە دەکات کە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووەتە ٩٧.٨٣٨ دۆلار، بەوەش زیادی کردووە بە بڕی ٦٢.٩١٪ بەرامبەر بە نرخی بەرمیلێک نەوت لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوودا (کە گەیشتە ٦٠.٠٥٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک) و بە بڕی ١٥٦.٨٥٪ بەرامبەر نرخی بەرمیلێک نەوت لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ (کە گەیشتە ٣٨.٠٩١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک).

شایەنی باسە لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، تێکڕای هەناردەکانی نەوتی عێراقی گەیشتووەتە ٣.٢ ملیۆن بەرمیلە نەوتی ڕۆژانە، بەرامبەر بە ٢.٩ ملیۆن بەرمیلە نەوتی ڕۆژانە لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە