زیاتر لە نیوەی پەرەستارەکانی ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

زیاتر لە نیوەی پەرەستارەکانی ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

پەیامی کورد ... زیاتر لە نیوەی پەرەستارەکانی ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

 

بەپێی قسەی کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران، زیاترلە نیوەی پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی ئێران تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون و باسیان لەوە کردووە کە هاوکاری‌ نەکردنی دامەزراوەکانی دیکە لەگەڵ ستادی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کێشەکانی قووڵتر کردووەتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان نزیک بە ٧٠ هەزار پەرەستار لە مانگەکانی ڕابردوودا لە هێڵی پێشەوەی ڕوو بە ڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بوون و ٣١ هەزار کەسیان تووشی ئەو نەخۆشییە بوونه و گیانیان لە مەترسیدا دایە.

 

لەگەڵ هاتنی شەپۆل سێیەمی کۆرۆنا و پڕبوونەوەی نەخۆشخانەکان و نەبوونی کەرەستەی پێشگیری و خۆپاراستن؛ ئەم نەخۆشییە لەنێو پەرەستاراندا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە