پەیامی کورد ... زیاتر لە ١٤ ئەندامی داعش لە سامەڕڕا دەست بەسەر کران
ئاژانسی هەواڵگری و زانیاری وەزارەتی وولاتی عێراق هەواڵی دەست بەسەر کردنی ١٤ ئەندامی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکووک و سامەڕڕا لە پارێزگای سەڵاحەددین دا .
بە پێی راپۆرتێک ئەم ئاژانسە هەواڵگرییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : هێزەکانی ئیدارەی هەواڵگری وەزارەتی وولات توانیان ٩ تیڕۆریستی ژێر کۆنترۆڵ سەر بە گرووپی تێرۆریستی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی سامەڕڕا لە پاریزگای سەلاحەددین دەست بە سەر بکەن .
ئەم ئاژانسە هەواڵیە هەروەها ووتی : جگە لەمانە ٥ کەسی دیکەش لە ناوچە جیاوازەکانی پاریزگای کەرکووک دەست بەەسەر کراون .
بە پێی بەیاننامەیەکی ئەم ناوەندە ، تێرۆریستانی دەست بەسەر کراو بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر ڕادەستی بەشی یاسایی ئەم ووڵاتە کراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە