دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی گرێدانی به‌هاره.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە لە سایتی فەرمی پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە، دابیشتنەکە له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2018/5/7 ئەنجام دەدرێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان داواش لە پەرلەمانتاران دەکات لە کاتی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.
وه‌ك له راگهیێنداروهكهی په‌رله‌ماندا هاتووه، به‌پێی حوكمی (مادده‌ى یه‌كه‌م) له یاساى ژماره (1)ى ساڵى 2017 (یاساى درێژكردنه‌وه‌ى خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان) و، حوكمى بڕگه (2) له مادده‌ى (17) و بڕگه (1) له مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، په‌رله‌مان بڕیاری دا به بانگهێشتی كۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ دانیشـتنی كردنه‌وه‌ی خولى گرێدانی به‌هاره‌ى ســـاڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، كه سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه 7/5/ 2018، به‌ڕێوه ده‌برێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە