گەنجترین سەرۆکوەزیرانی جیهان هاوسەرگیری کرد

گەنجترین سەرۆکوەزیرانی جیهان هاوسەرگیری کرد

پەیامی کورد     ...    گەنجترین سەرۆکوەزیرانی جیهان هاوسەرگیری کرد .

" سانا مارین " سەرۆکوەزیرانی ٣٤ ساڵەی فینلاندا کە نازناوی گەنجترین سەرۆکوەزیرانی ژن ی جیهانی هەیە لە جەژنێکی تایبەتدا هاوسەرگیری کرد .

مارین لەگەڵ " مارکووس ڕایکۆنن " هاوبەشی ٣٤ ساڵەی ژیانی خۆی هاوسەرگیری کردووە ، هاوبەشێک کە ماوەی ١٦ ساڵە پێکەوەن و ئەم دوو کەسە کچێکی ٢ سالان یشیان هەیە ، بەڵام لەم کاتەدا ویستوویانە ئەم پەیوەندییەی خۆیان بە شێوەیەکی فەرمی ڕابگەێنن و سەروسامانی پێبدەن .

هاوسەرگیری سەرۆکوەزیرانی فینلاندا ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوونی ٤٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵە و هاوڕێ و نزیکانی بووک و زاوا لە شوێنی نیشتەجێ بوونی فەرمی سەرۆکوەزیران لە شاری هێلسینکی پایتەختی ئەو ووڵاتە دا بەڕێوە چوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە