پەیامی کورد... سەرۆکی پێشوی سودان لە زیندان هەڵات
میدیاکانی سودان بڵاویانکردەوە، به‌هۆی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای سودان و هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی گرتوخانه‌ی (كوپه‌ر) له شاری خه‌رتومی پایته‌ختی وڵاتەکە هه‌ڵاتن، یه‌كێك له ئەوانیش عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی پێشوی ئه‌و وڵاته‌یه.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دوو شەممە میدیاكانی سودان بڵاویانكرده‌وه، رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌هۆی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای سودان و هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا له‌ناو گرتوخانه‌ی كوپه‌ر، پاسه‌وانه‌كان گرتوخانه‌كه‌یان چۆڵكردووه و دوای ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی گرتوخانه‌كه هه‌ڵاتون، له‌ناو هه‌ڵاتووه‌كانیش عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی پێش‌و و زۆرێك له ده‌ستگیركراوانی سیاسیی ئه‌و وڵاته هه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له زینداندان.
هاوكات شه‌وی ڕابردوش گیراوانی گرتوخانه‌ی (سوبا) له باشوری خه‌رتوم هه‌ڵاتبون، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا ده‌ستیان به‌سه‌ر گرتوخانه‌كه‌دا گرتبوو.
جێی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا، شەڕ و پێکدادانی توند لە سودان ڕویدا و سەدان کەس بە ئەو هۆیەوە کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە