پەیامی کورد ... بەرهەم ساڵح لە ئەمریکا دوور لە چاوی کامێراکان و بە شاراوەیی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە .
لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، بەرهەم ساڵح وەک سەرۆككۆماری عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لە نیویۆرك لە ئەمریكا كۆبوونەوە.
بەگوێرە زانیارییەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، كۆبوونەوەكە دوور لە چاوی كامێراكان لە هۆتێلی پێنینسوڵا بەڕێوەچوە، كە شوێنی حەوانەی ئەردۆغانە لە ئەمریكا.
بەوپێیەی كۆبوونەوەكە دوور لە چاوی كامێراكان و ئامادەنەبوونی رۆژنامەنوسان بەڕێوەچوە، بۆیە هیچ زانیارییەك لەبارەی ناوەڕۆكی گفتوگۆكان بڵاونەكراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە