پەیامی کورد … حکوومەتی هەرێمی کوردستان: رێگەنادەین رێگری لە چاکسازی بکرێت
دوای ئەوەی له رۆژانی رابردوودا چەند ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بەڵگە و ژمارەی جیاوازیان لەسەر داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، وتەبێژی حکوومەت رایگەیاند، "ئەرکی حکومەت و پەرلەمان جیاوازە و رێگەنادەین رێگری لە چاکسازی بکرێت."
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "حکوومەتی هەرێم بەردەوامە لە کارەکانی، بەڵام مەرج نییە باسی بکات چونکە پرۆسەی کارەکانی بەردەوامە"، دەشڵێت، "ئەرکی پەرلەمان چاودێرییە، بەڵام ئەرکی حکومەت کردەییە."
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لهوهشكرد، "پێمان باشە پەرلەمان رەخنەی بنیاتنەرانە بگرن و هاوکاری حکوومەت بن لە چارەسەرکردنی گرفتەکان بە تایبەتی گرفتی دارایی."
وتیشی: "حکوومەتی هەرێم کاری زۆر کردووە لەسەر یەکخستنەوەی داهاتەکان، کەمکردنی خەرجییەکان و کۆمەڵێک راپۆرتی لیژنەی چاکسای نێردراوە بۆ پەرلەمان."
جوتیار عادل جهختیشیكردهوه، "رێگەنادەین رێگری لە چاکسازی بکرێت، بەڵام مەرج نییە لە راگەیاندنەکانەوە باس بکرێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە