پەیامی کورد... زلێنسکی: هیچ نهێنیەک لەنێوان ئێمە و CIA نیە
ڤۆڵۆدمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی کیێڤ هیچ نهێنیەکیان نییە بۆئەوەی لە دەزگای هەواڵگری فیدڕاڵی ئەمریکا (CIA) بیشارنەوە.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسکی لە نوێترین لێدوانێکیدا رایگەیاند، هیچ نهێنیەک لەنێوان دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا و CIA نییە، چونکە پەیوەندی نێوانیان زۆر باشە، هەروەها بەتایبەتیش پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ ویلیام بێرنزی سەرۆکی CIAی کردەوە.
ویلیام بێرنز دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕوسیا چەند سەردانێکی بۆ کیێڤ کردوە، لەلای خۆشیەوە، ڕۆژی شەممەی ڕابردو ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، بێرنزی کۆبونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ زلێنسکی ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی پلانەکانی کیێڤ بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی ئۆکرانیا کە ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی روسیادان.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، لەیەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکەدا، دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا پێشنیاری بۆ میوانە ئەمریکییەکە کردوە تا پایز بەشێکی زۆری خاکی وڵاتەکەیان بگەڕێننەوە، بەوەش سیستمی تۆپخانە و موشەکی لەسەر سنوری کریمیا جێگیر بکەن، دواتریش دەست بە دانوستان لەگەڵ مۆسکۆ بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە