پەیامی کورد... زنجیرەیەکی نوێ و دەگمەنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تۆمار کرا
ئەمڕۆ دەسەڵاتی تەندروستیی چین تۆمارکردنی زنجیرەیەکی نوێی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڕاگەیاند کە لە هیچ جۆرێکی دیکە ناچێت
ئەمڕۆ دەسەڵاتی تەندروستیی چین تۆمارکردنی ١٣ هەزار و ١٤٦ تووشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە بەرزترین ژمارەیە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە یەکەم شەپۆلی کۆرۆنادا، هەروەها سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنیشی ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی «Global Times» بڵاویکردەوە، زنجیرەیەکی بۆ هێڵی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتووە لە کەسێکدا لە شارێک کە کەمتر لە ٧٠ کیلۆمەتر لە شەنگەهایەوە دوورە، جۆرە نوێیەکە لە جۆری BA.١. ١ی ئۆمیکرۆنەوە گەشەی کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، جۆرە نوێیەکە لە هیچ یەکێک لە جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچێت.
پێشتر دەسەڵاتی تەندروستیی چین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ١٣ هەزار و ١٤٦ تووشبووی کۆرۆنایان تۆمار کردووە، لەو ژمارەیە لەو ژمارەیەی تۆمارکراوە هەزار و ٤٥٥ تووشبوویان نیشانەی توندیان هەیە، یازدە هەزار و ٦٩١ کەسیشیان بێ نیشانەن، بەو هۆیەشەوە ٢٥ ملیۆن کەس لە شەنگەهای کەرەنتین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە