PeyamaKurd - ئاكسیووس : سێشه‌ممه ترامپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له ئێران كۆده‌بێته‌وه
ماڵپه‌ڕی ئاكسیووس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، له زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه بڵاوی كرده‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ووڵاته‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی بژارده‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌دژی ئێران ده‌كه‌ن.
ترامپ به ئاكسیووسی ووتووە، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه ڕێككه‌وتن به‌ڵام ئه‌وان نایه‌نه ژێر بار. ده‌بێت بێنه ژێر بار ئه‌گه‌رنا گورزی گه‌وره‌یان لێ ده‌ده‌ین، ئێرانییه‌كانیش ئه‌م شته‌یان ناوێت.
كردووە.