ئامادەكاری ئیسرائیل بۆ هەموو ئەگەرەکان

ئامادەكاری ئیسرائیل بۆ هەموو ئەگەرەکان

PeyamaKurd - ئامادەكاری ئیسرائیل بۆ هەموو ئەگەرەکان

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە کە ناوەندەکانی بڕیار لە تەلئەڤیڤ بۆ هەر سێناریۆیەک لە ئامادەباشی تەواودان، چ گەڕانەوە بۆ شەڕی ڕاستەوخۆ بێت یان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی نوێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی. 

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، بەرپرسانی ئەرتەش و مووساد لە کۆبوونەوە ئەمنییەتییەکاندا هەڵوێستی "هێرشبەرانە"یان بەرامبەر بە تاران نیشان داوە .

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سوپای پاسداران لە ئێستادا لە دۆخێکی لاوازدایە و دەست پێکردنەوەی شەڕ دەتوانێت پرۆسەی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران خێراتر بکات. ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێک دایە کە گرژییەکان لە کەندئاو و گەرووی هۆرمۆز بەردەوامییان هەیە.