PeyamaKurd - ئاکسیووس : سێنتکام گەڵاڵەیەکی هێرشبەرانەی "کورت ماوە و بەهێز"ی دژی ئێران ئامادە کردووە
بەپێی ڕاپۆرتی ئاکسیووس، ستادی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام)، گەڵاڵەیەکی بۆ ئەنجام دانی هێرشگەلێکی سنووردار بەڵام تووند دژی ئێران ئامادە کردووە کە لەوانەیە بەئامانج گرتنی ژێرخانەکانیش لەخۆ بگرێت.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بڕیارە لە دانیشتنێک دا سەبارەت بە بژاردە نیزامییەکان کە ئەگەری هەیە هێرشیان بکرێتە سەر، ڕوونکردنەوە بە ترامپ بدرێت، بەڵام
ووردەکاری زیاتر سەبارەت بەمە بڵاو نەکراوەتەوە و ڕوون نییە کە ئایا ئەم گەڵاڵەیە دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە یان نا.