PeyamaKurd - ئاگركەوتنەوە لە کەشتییەكی کۆریا لە نزیک هورمز؛ هۆکاری ڕووداوەکە هێشتا ڕوون نییە
میدیاکانی کۆریای باشوور باسیان لە ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی سەر بە كۆمپانیای HMM لە نزیك بەندەر ئوم قەوین لە دەورووبەری ناوچەی ھورمز كردووە.
بەپێی زانیارییەکان، کەشتییەکە لە كاتی ڕووداوەکەدا لەدەرەوەی بەندەری ئوم ئەلقوین لەنگەری گرتووە. ووتەبێژی کۆمپانیای HMM ئاگرەکە پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند هێشتا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ڕووداوەکە بەهۆی هێرشی دەرەکییەوە بووە یان کەم وکوڕییەکی ناوخۆیی لە کەشتییەکەدا بووە.
ئاگرەکە زیانی بە ژووری مەکینەی کەشتییەکە گەیاندووە. هێشتا ووردەکاری زیاتر سەبارەت بە دۆخی تیمی فڕۆکەوانەکە و قەبارەی زیانەکان و هۆکاری وردی ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە.