ئیدارەی ترامپ ڕێگری لە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی گەورەی ئیسرائیل لە غەززە کردووە

ئیدارەی ترامپ ڕێگری لە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی گەورەی ئیسرائیل لە غەززە کردووە

PeyamaKurd - ئیدارەی ترامپ ڕێگری لە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی گەورەی ئیسرائیل لە غەززە کردووە
 

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی، بێنیامین ناتانیاهوو و سوپای ئیسرائیل دەیانویست ئۆپراسیۆنێکی زەمینی زۆر بەرفراوانتر لە کەرتی غەززە ئەنجام بدەن، بەڵام ئیدارەی ترامپ ڕێگری لەو هەنگاوە کردووە و ڕەتی کردووەتەوە.

ئیدارەی واشینتۆن هۆکاری ڕێگرییەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە نایەوێت ململانێیەکی نوێ هەڵبگیرسێت، لە کاتێک دا سەرنجیان لەسەر پرسە لەپێشینە و گەورەترەکانە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لەبری ئەو ئۆپراسیۆنە بەرفراوانە، ئێستا ئیسرائیل پەنای بردووەتە بەر ستراتیژییەکی نوێ و هەوڵی فراوانکردنی پێشڕەوییەکانی دەدات لە ناو غەززە و لەودیو "هێڵی زەرد"، بەڵام بە شێوەیەکی پلەبەپلە و بێدەنگ دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان.